ئانچیلۆتی: بیری تۆنی كرووس ناكەین

كاڕلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری یانەی ریال مەدرید یاریزانەكانی لە خاڵی بەهێزی ڤیاریاڵ ئاگادار دەكاتەوە، ئەمەش لە كاتێكدایە یانە مەدریدییەكە لە دوایین شەش یاریی بەرامبەر زەردپۆشەكانی ڤیاریال تەنیا یەك سەركەوتنیان بەدەستهێناوە.
ئەمڕۆ شەممە، لە گەڕی نۆیەمی لالیگا، لە كاتژمێر 22:00 بە كاتی هەولێر یانەی ریال مەدرید لە نێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی یانەی ڤیاریال دەكات، ئەمەش لە كاتێكدایە ریال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی 18 خاڵ خانه‌ی دووه‌می لالیگای گرتووه و سێ خاڵ له بارسێلۆنای پێشه‌نگ دووره، لە بەرامبەردا ڤیاریالیش 17 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی سێیه‌م دێت.
له‌م یارییه ریال مه‌درید به‌هۆی پێكان له تواناكانی كۆرتوا، براهیم دیاز و دایڤد ئالابا بێبه‌ش ده‌بێت و دانی سیبایۆسیش دوای زیاتر له مانگێك بانگهێشتی ئه‌م یارییه كراوه.
لێدوانەكانی ئانچیلۆتی لەبارەی یارییەكە
ئاستی ڤیاریال زۆر به‌رزه و هه‌لێكی زۆر باشیشه بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پێشكەشكردنی تۆپی پێیه‌كی نموونه‌یی، ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌مان لێده‌گرێت ئازاده، دۆڕانه‌كه‌ی لیل پچڕانی هێڵی په‌یوه‌ندیمان بوو ئێستاش پێویسته دووباره بیبه‌ستینه‌وه، هێشتا كۆمه‌ڵێك یاریزانمان نه‌گه‌یشتوون به ئه‌وپه‌ڕی ئاستی خۆیان، به‌ڵام له ئاستی نموونه‌یی زۆر دوور نین، له رووی هێزی پێشه‌وه و دواوه و له رووی دابه‌شكردنی تۆپه‌كان كێشه‌مان هه‌یه، ئێمباپێ به‌باشی راهێنانی كردووه و له‌م یارییه‌ش به‌شداری ده‌كات، به‌راستی نامه‌وێت قسه له‌باره‌ی هه‌لبژارده‌كانه‌وه بكه‌م، به بوونی مۆدریچ و بێلینگهام و ڤالڤێردی و سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی دیكه، بیری تۆنی كرووس ناكه‌ین و ئه‌وان ده‌توانن شوێنه‌كه‌ی به‌باشی پڕ بكه‌نه‌وه، ئێمه له رووی گه‌یاندنی تۆپ بۆ پێشه‌وه زۆر لاوازین ته‌واوی یاریزانه‌كانیش ئه‌وه ده‌زانن و كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
ئامارەكان بۆ هاندەرانی ریال مەدرید مەترسییە
ریال مه‌درید له دواین شه‌ش یاریی به‌رامبه‌ر ڤیاریال ته‌نیا یه‌ك سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه كه ئه‌وه‌ش خراپترین ریكۆردی شاهانه‌كانه به‌رامبه‌ر هه‌ر یانه‌یه‌كی دیكه‌ی ئێستای لالیگا، ریال مه‌درید له كۆی 48 یاریی لالیگا له 17 یاریی به‌رامبه‌ربوون كه ئه‌وه‌ش زۆرترین رێژه‌یه له‌چاو هه‌ر ركابه‌رێكی دیكه‌ی ریال مه‌درید، ریال مه‌درید له دوایین 40 یاریی لالیگا نه‌دۆڕاوه و ئه‌وه‌ش دووه‌م درێژترین زنجیره‌ی نه‌دۆڕانه له مێژووی خوله‌كه، ڤیاریال له‌م ماوه‌یه دۆخی باشه له دواین شه‌ش یاریی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی تامی دۆڕانی نه‌كردووه
