بارسێلۆنا بە بەرگێکی نوێ گەشتی باکووری کردووە

بارسێلۆنا بە پێکهاتەیەکی نوێ بۆ رووبەڕووبونەوەی ئالاڤێس لە گەڕی نۆیەمی لالیگا، گەشتی شاری ڤیتۆریای لە باکووری ئیسپانیای کردووە و ئەمجارەیان لە پێکهاتەکەی بلاوگرانا، پێدەچێت سەربازێکی نوێی لەگەڵ بێت، ئەویش ڤوچیک چێزنی شوێنگرەوەی مارک ئاندرێ تێر شتیگنی ئەڵمانیە.
هانسی فلیک راهێنەری ئەڵمانی بارسێلۆنا، دوو هەفتە لەمەوبەر یەکێک لە سەربازە کاریگەرەکانی بەهۆی پێکان لەدەستدا، ئەویش تێر شتیگنی گۆڵپارێزی هاونیشتیمانی بوو، بەڵام کارگێری یانەکە هەر زوو چیزنی پۆڵەندیان وەکو شوێنگرەوەی گواستەوە ریزەکانی.
دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ئەم وەرزە ئەنجامەکانی وەکو پێویست نین، ئەو یانەیە لە کۆی هەشت یاریی رابردووی، خاوەنی سێ بردنەوە و چوار دۆڕانە، لە بەرامبەردا بارسێلۆنا پێشەنگی خولەکە، بە حەوت بردنەوە و دۆڕانێک، پێشەنگایەتی خولەکەی گرتووە.
بارسێلۆنا لە کاتێکدا دەبێتە میوانی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس 23 یارییە بەرامبەر رکابەرەکەی نەدۆڕاوە، دوایین دۆڕانیشی بەرامبەر رکابەرەکەی ئەمجارەیان، ساڵی 2001 واتە نزیکەی 23 ساڵە لەمەوبەر بوو، ئەو کاتە لە گەڕی پازدەی لالیگا لە دەرەوەی یاریگای خۆیان تووشی دۆڕان بوون.
بە هەموو پێوەرێک ئالاڤێس ئەنجامەکانی رابردووی بەرامبەر بارسێلۆنا باش نین، ئەو یانەیە لە پێنج یاریی رابردوو لە یاریگای خۆی، هیچ کلین شیتێکی نەبووە و لە بەرامبەردا سێزدە گۆڵیان لێکراوە و لە بەرامبەردا تەنها دوو گۆڵیان تۆمار کردووە.