ئالکاراز یەکەم بردنەوەی بەدەستهێنا

کارلۆس ئالکاراز تێنسزانی ئیسپانی، بە بردنەوەی لە شانگی تێنسزانی چینی خاوەن خاک، گەیشتە قۆناغی سێیەمی پاڵەوانێتی تێنسی کراوەی شانگهای.
کارلۆس ئالکاراز تێنسزانی ئیسپانی و پۆڵینی سێیەمی، پاڵەوانێتی تێنسی شانگهای چین، لە قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتیەکە، رووبەڕووی شانجگی چینی خاوەن خاک بووەوە، لە کۆتاییدا توانی یارییەکە، لە ماوەی کاتژمێرێک و شازدە خولەک، یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆی، بە ئەنجامی دوو سێتی بێ وەڵام یەکلایی بکاتەوە، ئەنجامی سێتەکانیش شەش دوو و شەش دوو بوون.
ئالکاراز لە قۆناغی سێیەم، رووبەڕووی تێنسزانیکی دیکەی چینی کە یێپینگە دەبێتەوە، ئەو تێنسزانەش توانی لەم قۆناغە، نیکلاس گاری چیلیایی تووشی دۆڕان بکات.