غازی عەنتاب رووبەڕووی بێشیکتاش دەبێتەوە

یانەی غازی عەنتاب
یانەی غازی عەنتاب

لە خولی سوپەری تورکیاش غازی عەنتاب نوێنەرەکەی باکووری کوردستان، لە یاریگای خۆی و لە یاریی لوتکەی گەڕی حەوتەم، میوانداری بێشیتکاش دەکات.

گازی عەنتاب یانەکەی باکووری کوردستان، سبەی یەک شەممە رێکەوتی 5 ئۆکتۆبەری 2024 کاتژمێر 19 بە کاتی هەولێر، لە یاریگای خۆی پێشوازی لە بێشیکتاش دەکات، نوێنەرەکەی باکووری کوردستان ئەم وەرزە لە کۆی شەش یاریی رابردوو خاوەنی تەنها یەک بردنەوەیە و بارودۆخیان باش نیە، ئەو یانەیە بە کۆکردنەوەی تەنها چوار خاڵ، لە ناوچەی دابەزینە واتە لە پلەی شازدەیەم دێت. لە بەرامبەردا بێشکتاش ئەو یانەیەش خاوەنی 16 خاڵە و لە پلەی سێیەمی ریزبەندی خولی سوپەری تورکیا دێت.

گازی عەنتاب دوایین یاریی بەرامبەر بێشیکتاش، وەرزی رابردوو لە یاریگای خۆی، بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێ وەڵام براوە بووە، هەروەها یانەکەی باکووری کوردستان، لە کۆتا پێنج یارییان بەرامبەر یانەکەی ئیستانبول، دوو یاریی براوە بووە و لە دوو یاریش دۆڕاوە.

Fly Erbil Advertisment