وێنە خۆكوژێكی تەقینەوەكانی بەغدا بڵاودەكرێتەوە

K24 – ھەولێر

كەناڵی ئەعماقی سەر بە داعش وێنەی یەكێك لە خۆكوژەكانی تەقینەوەكانی دوێنی شاری بەغدای بڵاوكردەوە كە لە شەقامی فەڵەستین خۆیان بە گردبوونەوە شیعەكاندا تەقاندەوە.

كەناڵەكە ناسنامەی ئەو خۆكوژە ئاشكرا دەكات بەناوی (ئەبوعایشە عێراقیی) رایدەگەیەنێت كە یەكێك بووە لە خۆكوژەكان كە دوێنێ لە بەغدا خۆی تەقاندوەتەوە.

دوێنێ دوو تەقینەوەی خۆكوژی لە شەقامی فەڵەستینی شاری بەغدا روویاندا لە ئەنجامدا زیاتر لە 30 كەس گیانیان لە دەستدا و نزیكەی 50 كەسیش برینداربوون.

وێنە خۆكوژێكی تەقینەوەكانی بەغدا بڵاودەكرێتەوە