عەلاوی داوای هێورکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان سعوودیە و ئێران دەکات

"چیتر عێراق نەکەنە گۆڕەپانی ململانێکانیان "

K24 - ھەولێر

ئەیاد عەلاوی سەرۆکی هاوپەیمانی ئەلوەتەنییە، داوای لە دەسەڵاتدارانی سعودییە و ئێران کرد هەوڵ بۆ هێورکردنەوەی پەیوەندییە ئاڵۆزەکانی نێوانیان بدەن.

عەلاوی هیوای خواست چیتر عێراق، نەکەنە گۆڕەپانی ململانێکانیان و رایگەیاند: "ئەگەر پەیوەندییەکانی نێوان تاران و ریاز ئاڵۆزی زیاتریان تێبکەوێت، ئەوا مەترسی دیکە رووبەڕوومان دەبێتەوە".

دوێنێ، نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا هێرشی توندی کردە سەر سعوودییە بە منداڵدانی سەرجەم گرووپە تیرۆرستییەکانی ناوبرد، لەبەرامبەریشدا، تارق ‌هاشمی جێگری پێشووتری سەرۆک کۆماری عێراق، ئێرانی بە سەرچاوەی هەموو نەهامەتییەکانی ئێستای عێراق ناوبرد.