خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ
كاتی یارییه دواخراوه‌كه‌ی دوێنێ ده‌ستنیشان كرا
.jpg)
ئه‌مڕۆ له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی وه‌رزی نوێی چامپیۆنز لیگ یارییه‌كان درێژه‌ی ده‌بێت، له گرینگ‌ترین یاریدا، ریال مه‌درید میوانداریی سپۆرتینگ لیسبۆنای پورتوگالی ده‌كات، یوڤێنتۆس و سێڤییا به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، بڕیاره یارییه دواخراوه‌كه‌ی دوێنێش كه به‌هۆی باران و كه‌ش و هه‌واوه نه‌كرا، ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه بچێت، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له كات 21:45 خولهك ده‌كرێن.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مشه‌و:
بایر لیڤه‌ركووزن ئه‌ڵمانیا ـ سیسكا مۆسكۆ رووسیا
تۆتنهام ئینگلاند ـ مۆناكۆ فره‌نسا
ریال مه‌درید ئیسپانیا ـ لیسبۆنا پورتوگال
لیگا وارشۆ پۆڵه‌ندا ـ بورسیا دۆرتمۆند ئه‌ڵمانیا
لیۆن فره‌نسا ـ دینامۆ زه‌گرب كرواتیا
یوڤێنتۆس ئیتاڵیا ـ سێڤییا ئیسپانیا
كلۆب بروج به‌لجیكا ـ لیسته‌ر سیتی ئینگلاند
مانچێسته‌ر سیتی ئینگلاند ـ بورسیا مونشنگلادباخ ئه‌ڵمانیا