لێدوانی زێدان دوای سه‌ركه‌وتنه‌كه‌یان له چامپیۆنز لیگ
"ئێمه ریال مه‌دریدین، ده‌زانین چۆن شته‌كان ده‌گۆڕین"

دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی ریال مه‌درید له چامپیۆنز لیگ له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه له به‌رامبه‌ر لیسبۆنا ئه‌نجامه‌كه‌ی له دواكه‌وتنه‌وه به‌ره سه‌ركه‌وتن گۆڕی، زێدان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌وان به شایسته‌ییه‌وه ئه‌و بردنه‌وه‌یان تۆمار كردووه.
زینه‌دین زێدان، له پرێس كۆنفرانسێك دوای یارییه‌كه خۆشحاڵی خۆی به ئه‌نجامی یارییه‌كه ده‌رده‌بڕێت و ستایشی موردیچ و خامیس و مۆراتاش ده‌كات.
زێزۆی راهێنه‌ری شایانه ده‌ڵێت: ئێمه ریال مه‌دریدین و ده‌زانین چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ یارییه‌كان ده‌كه‌ین، له ماوه‌ی 80 خوله‌كیش یارییه‌كی باشمان كرد، تیپی به‌رامبه‌ریش زۆر به‌هێزه‌وه له دژمان ده‌جه‌نگان، به‌ڵام دواجار به شایسته‌یی له دواساته‌كان ئه‌نجاماندا له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆمان گۆڕی.
زیزۆ گوتیشی: پێموایه ئه‌گه‌ر سپۆرتینگ لیسبۆنا یارییه‌كه‌یان بردبایه‌وه، ئه‌نجامه‌كه چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌بوو، به‌ڵام بۆ ئێمه هیچ شتێكی سه‌یر رووینه‌داوه و زۆریش ئه‌و كاره‌مان كردووه كه له به‌رامبه‌ر لیسبۆنا ئه‌نجاماندا.
یانه‌ی ریال مه‌درید له 27ـی ئه‌م مانگه له دووه‌مین یاری خۆی له چامپیۆنز لیگ رووبه‌ڕووی یانه‌ی بورسیا دۆرتمۆند ده‌بێته‌وه.