هه‌ولێر یه‌كه‌مین یاری له خولی عێراق به ده‌ستخستنی خاڵێك تێپه‌ڕ كرد

یانه‌ی هه‌ولێر له گه‌ڕی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی پێی عێراق له به‌غدا بووه میوانی یانه‌ی كه‌رخ، ناونیشانی یارییه‌كه‌ش یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌كیان.
یانه‌ی كه‌رخ له گێمی یه‌كه‌م له رێگه‌ی لێدانی سزا كه عه‌لی سه‌عد جێبه‌جێی كرد به گۆڵێك پێشكه‌وت.
دواتر له گێمی دووه‌م، فه‌رحان شكوور به تۆماركردنی گۆڵێك ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر یه‌كسان كرده‌وه.
ئه‌گه‌رچی یانه‌ی هه‌ولێر له گێمی دووه‌م ئاستی باشتر بوو، به‌ڵام له هێرشێكی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌دا دیسان پێشكه‌وته‌وه، دواتر یاریزانی پیشه‌گه‌ری سووری تامر ئه‌لحاج به لێدانێكی به‌هێز یارییه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێرییه‌كان یه‌كسان كرده‌وه و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به 2 گۆڵ بۆ هه‌ر لایه‌كیان كۆتایی هات.
یانه‌ی هه‌ولێر بۆ وه‌رزی نوێی خولی نایابی عێراق كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری كردووه، له كاتێكدا یانه‌ی كه‌رخ تا سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ش به‌هۆی كێشه داراییه‌كانه‌وه خۆی بۆ به‌شداریكردن له خوله‌كه یه‌كلایی نه‌كردبووه‌وه.