"فابریگاس ده‌چێته یانه‌یه‌كی ئیتاڵیا"

ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه ناونیشانی رۆژنامه‌یه‌كی ئیتاڵیا بوو كه تێیدا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه فابریگاس پرێمه‌ر لیگ جێده‌هێڵێت و په‌یوه‌ندی به سێریای ئه‌ی ئیتاڵیا ده‌كات و درێسی میلان ده‌پۆشێت.
به گوێره‌ی هه‌واڵی رۆژنامه‌ی كالچۆ مێركاتۆی ئیتاڵیا، یانه‌ی میلان له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی سیسك فابریگاس گه‌یشتوونه‌ته رێككه‌وتن و بۆ وه‌رزی دادێ ئه‌و یاریزانه كه‌ته‌لۆنییه ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه كه په‌یوه‌ندی به میلانه‌وه بكات.
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كانی چاپی له‌نده‌نی، كۆنتی له ئاست و ستایلی یاریكردنی سیسك رازی نییه و ده‌رگای یانه‌كه‌ی به‌ڕووی دا كردۆته‌وه، یانه‌ی میلانیش ئه‌و یاریزانه تێهه‌ڵكێشی گرێبه‌سته‌كه‌ی كارلۆس باكای كۆلۆمبی ده‌كات، ئه‌و هێرشبه‌ری میلان كه ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی به‌رزی بۆ یانه ئیتاڵیاییه‌كه پێشكه‌ش كردووه رایگه‌یاندووه له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ریزه‌كانی یانه‌ی میلان جێده‌هێڵێت.