گواردیۆلا: جیهان بێ ئاگایه كه مێسی ـیه‌كه‌ی دیكه‌ش هه‌یه

گواردیۆلا، راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له لێدوانێكدا ستایشی ئاستی ناوه‌ڕاستكاری به‌لجیكی یانه‌كه‌ی دی برۆین ده‌كات و به مێسی دووه‌می وه‌سفی ده‌كات.
گواردیۆلا له لێدوانێكدا كه له رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیادا بڵاو بۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه دی برۆین له داهاتوودا ده‌بێته باشترین یاریزانی جیهان و ده‌شڵێت: جیهان بێ ئاگایه كه مێسی ـیه‌كه‌ی دیكه له داهاتوودا به‌ڕێوه‌یه، راسته دی برۆین ناتوانێت ببێته مێسی، چونكه ئاستی ئه‌و یاریزانه‌ی بارسێلۆنا به‌كه‌س به‌راورد ناكرێت، به‌ڵام دی برۆین ده‌توانێت ببێته مێسی دووه‌م.
گواردیۆلا گوتیشی: دی برۆین له نێو یاریگه هه‌موو شتێك ده‌كات، ته‌نانه‌ت به‌بێ تۆپیش رۆڵی كاریگه‌ر ده‌بینێت، كاتێكیش تۆپ ده‌كه‌وێته به‌ر قاچه‌كانی لێزانه مامه‌ڵه ده‌كات و ده‌زانیت چی ده‌كات.
كیڤین دی برۆینی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له دواین یاری خۆی به‌رامبه‌ر بۆرنمۆس كه یانه‌كه‌ی به 4 گۆڵی بێ‌وڵام یارییه‌كه‌ی برده‌وه، برۆین به‌شداری له دروستكردنی 3 گۆڵی یانه‌كه‌ی كرد، گۆڵێك و ئه‌سیستێكی هه‌بوو، هه‌ڵبه‌ت زۆر به باشی كه‌لین و غیابی ئه‌گوێرۆی پڕ كردبووه كه بۆ 3 یاری سڕ كراوه.