لیڤه‌رپوول نرخی كڕینی یاریزانه كورده‌كه‌ی راگه‌یاند
لیڤه‌رپوول شه‌ڕی مان و نه‌مان بۆ كڕینی ئه‌م یاریزانه كورده ده‌كات

به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، یانه‌ی لیڤه‌رپوول له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی ئه‌مساڵ شه‌ڕی مان و نه‌مان بۆ كڕینی یاریزانه كورده‌كه‌ی یانه‌ی ڤۆڵفسبورگی ئه‌ڵمانیا ده‌كات و نرخی گواستنه‌وه‌كه‌شی ئاماده كردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 18 ئه‌یلوولی 2016، رۆژنامه‌ی expressـی بریتانیا، ئاشكرای كردووه كه یۆرگن كلۆپ، راهێنه‌ری لیڤه‌رپوول ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی بۆ كڕینی مه‌حموود داود، ناوه‌ڕاستكاری یانه‌ی ڤۆڵسفبورگ راسپاردووه.
مه‌حموود داود یاریزانێكی كوردی له دایكبووی شاری عاموودێی رۆژئاوای كوردستانه و له یانه‌ی بورسیا مونشنگلادباخی ئه‌ڵمانیا یاریی ده‌كات، ئه‌و یاریزانه به‌هۆی ئاستبه‌رزییه‌وه بووه‌ته جێگه‌ی چاوتێبڕینی چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌ورووپا.
رۆژنامه‌ی express، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی رابردووش لیڤه‌رپوول گرێبه‌ستی پێشكه‌شی ئه‌م یاریزانه كرد بوو، به‌ڵام هه‌ر زوو له لایه‌ن ئیداره‌ی یانه ئه‌ڵمانیاییه‌كه ره‌ت كرانه‌وه، به‌ڵام لیڤه‌رپوول بڕیاری داوه به 25 ملیۆن پاوه‌ند ئه‌و یاریزانه كورده له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له چنگی یانه ئه‌ڵمانیاییه‌كه ده‌ربهێنێت.
ئه‌و یاریزانه كورده له 2010ـه‌وه یاری بۆ بورسیا مونشنگلادباخ ده‌كات و بانگهێشتی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی لاوانی ئه‌ڵمانیایش كراوه، دوو وه‌رزیشه له‌سه‌ریه‌ك به‌شێوه‌ی سه‌ره‌كی له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی له چامپیۆنز لیگ به‌شداره، هه‌ڵبه‌ت بۆته چاوتێبڕینی چه‌ندان یانه‌ی گه‌وره، ماوه‌كانی رابردووش میدیاكانی بریتانیا ناوی ئه‌و یاریزانه‌یان به یانه‌كانی مانچێسته‌ر یونایتد و مانچێسته‌ر سیتی و بایرن میونشن به‌ست بووه‌وه.
داود پێشتر به هۆی بارودۆخی خراپی ره‌وشی سیاسی و ئابووری پارچه‌كانی كوردستان، ساڵانه چه‌ندان خانه‌واده‌ی كوردستان به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌ورووپا كۆچیان كردووه، محموود داود له رۆژئاوای كوردستان و ژیلوان حه‌مه‌د له باشووری كوردستان كه ئێستا له بوندزلیگا یاریی ده‌كه‌ن دوو یاریزانی به‌هره‌مه‌ندی كوردن كه ناسنامه و وێنه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌یان به جیهان ناساندووه، جیا له‌وه‌یش چه‌ندان یاریزانی تری كورد هه‌یه كه له خوله‌كانی ئه‌ورووپا یاری ده‌كه‌ن.

مه‌حموود داود، یاریزانی كوردی ڤۆڵسفورگ له‌گه‌ڵ ئه‌گوێرۆی هێرشبه‌ری مانچێسته‌ر سیتی به‌ریه‌ك ده‌كه‌ون.