نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران: فوئاد حسێن یاوه‌ری عه‌بادییه بۆ نیویۆرك
وه‌زیری دارایی نه‌چووه
K24 – هه‌ولێر:
نوسینه‌گه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد له سه‌ردانه‌كه‌ی "حه‌یده‌ر عه‌بادی" سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ نیویۆرك "فوئاد حسێن" سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان یاوه‌ری ده‌كات.
سه‌عد حه‌دیسی گوته‌بێژ به‌ناوی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند"بڕیار بووه "هوشیار زێباری" وه‌زیری دارایی عێراقیش یاوه‌ری سه‌رۆك وه‌زیران بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌دا نه‌چووه و داوای لێبوردنی كردووه له به‌شدارینه‌كردنی،به‌ڵام سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان یاوه‌ری حه‌یده‌ر عه‌بادییه له‌م سه‌ردانه‌یدا.
حه‌یده‌ر عه‌بادی دوێنێ ئێواره بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی خولی "71" كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ره‌و نیویۆرك به ڕێكه‌وت و بڕیاره له به‌رده‌م كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا گوتارێك پێشكه‌ش بكات و له په‌راوێزی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا چه‌ند دیدار و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ "30" سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی وڵاتانی جیهاندا ئه‌نجام بدات به تایبه‌تی "باراك ئۆباما" سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
كه‌مێك به‌ر له ئێستاش حه‌یده‌ر عه‌بادی و شاندی یاوه‌ری گه‌یشتنه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان بڕیاره ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیان له گه‌ڵ باراك ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ڕێوه بچێت، و پرسی رزگاركردنی موسڵ ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی سه‌رجه‌م دیدار و گفتوگۆكانی شاندی عێراق ده‌بێت له‌و سه‌ردانه‌یاندا بۆ ئه‌مریكا.