جبووری: لێسەندنەوەی متمانە لە هۆشیار زێباری یاسایی بووە
K24 - ھەولێر
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دووپاتیدەکاتەوە، لێسەندنەوەی متمانە لە هۆشیار زێباری یاسایی بووە.
سەلیم جبووری، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەواوی قسەکانی هۆشیار زێباری، وەزیری پێشووی دارایی عێراق رەتدەکاتەوە و روونیکردەوە، پڕۆسەی لێسەندنەوەی متمانە لە زێباری تەواوی مەرجە یاساییەکانی تێدا بووە.
جبووری جەختیکردەوە، پڕۆسەی لێپێچینەوە لە بەرپرسە جێبەجێکارەکان لەلایەن پەرلەمانەوە مافێکی دەستوورییە و هیچ لایەنێک ناتوانێت رێگری لەم مافە بکات.