فابریگاس دڵی هانده‌رانی بارسێلۆنا خۆش ده‌كات
هانده‌رانی ریال مه‌دریدیش توڕه ده‌كات

فابریگاس، یاریزانی كه‌ته‌لۆنی یانه‌ی چێڵسی له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر كورسی یه‌ده‌گیش بێت ئاماده نییه ریزه‌كانی چێڵسی جێبهێڵێت، له باره‌ی ریال مه‌ردیدیشه‌وه بۆچوونی خۆی ده‌خاته ڕوو.
سیسك فابریگاس، یاریزانی یانه‌ی بلووزی له‌نده‌نی، له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی كادێنا كۆپی ئیسپانیا، ده‌ڵێت: بیرم له جێهێشتنی یانه‌ی چێڵسی نه‌كردۆته‌وه.
فابریگاس له به‌رسیڤێكدا له باره‌ی یانه‌ی شایانه‌ی ئیسپانیا ده‌ڵێت: به ریال مه‌درید ده‌ڵێم نه‌خێر.
ئه‌م وڵامه‌كه‌ی سیسك، له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌ی بارسێلۆنا ستایش كرا و هانده‌رانی ریال مه‌دریدیش دژی وه‌ستانه‌وه.
فابریگاسی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له ئه‌كادیمیای یانه‌ی بارسێلۆناوه ده‌ستی به یاریكردن كردووه، دواتر سیسك له ته‌مه‌نی 16 ساڵی بۆ ئارسێناڵ گواسترایه‌وه، دیسان له 2011 بۆ بارسا گه‌ڕایه‌وه، پاشان له هاوینی 2014 فابریگاس جارێكی دیكه جانتاكه‌كه‌ی به‌ره‌و له‌نده‌ن پێچایه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان بۆ چێڵسی دراوسێی ئارسێناڵی پێشووی.