جەعفەری: سعودییه باڵیۆزی خۆی له عێراق ده‌گۆڕێت
K24 – هه‌ولێر
وەزیری دەرەوەی عێراق ئیبراهیم جه‌عفه‌ری رایگه‌یاند سعودییه به‌م زووانه باڵیۆزێكی نوێ له شوێنی " ثامر السبهان" بۆ به‌غدا ده‌نێرێت.
جه‌عفه‌ری له چاوپیكهوتنێك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "العراقیة" رایگه‌یاند "ثامر السبهان" باڵیۆزی سعودییه له عیراقی بووه به‌شێك له مێژوو و پێشوازی له بالێۆزی نوێی سعودیه ده‌كه‌ن و داواشی لێی ده‌كه‌ین ئامۆژگاری له هه‌ڵه‌كانی ئه‌وه‌ی ئێستا وه‌ربگرێت.
پرسی باڵیۆزی سعودیه له عێراق، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و ریاز ئاڵۆزتر كردووه كه به‌رپرسانی شیعه‌ی عێراقی پێیان وایه باڵیۆزی سعودیه ده‌ستێوه‌ردانی كاروباری ناوخۆی عێراق ده‌كات و داوای ده‌ركردنی ده‌كه‌ن.
باڵیۆزی سعودیه له یه‌كه‌م لێدوانی سه‌باره‌ت به‌م پرسه گوتبووی یه‌كه‌م باڵیۆزه له‌سه‌ر ئاستی جیهان كه هێشتا ده‌ست به‌كار نه‌بووه داوای ده‌ركردنی كراوه.
پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق به فه‌رمی داوای له سعودیه كردبوو، باڵیۆزی خۆی له به‌غدا بگۆڕێت.