گواردیۆلا یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كانی له‌ده‌ستدا
بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ له یانه‌كه‌ی دوور ده‌كه‌وێته‌وه

یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی بۆ یارییه‌كانی داهاتووی یه‌كێك له باشترین یاریزانه‌كانی له‌ده‌ستدا، ئه‌و یاریزانه‌ی كه هه‌فته‌ی رابردوو گواردیۆلا به مێسی دووه‌می له جیهان وه‌سف كرد.
تۆڕی espnfcـی ئیبسپانیا، له ڕاپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه به‌هۆی پێكانه‌كه‌ی دی برۆین له مانچێسته‌ر سیتی داده‌بڕێت.
دی برۆین به‌هۆی پێكانه‌كه‌یه‌وه له چامپیۆنز لیگ به‌رامبه‌ر سێلتیك یاری ناكات، له پرێمه‌ر لیگیش به‌رامبه‌ر یانه‌كانی، تۆتێنهام، ئیڤه‌رتۆن، ساوسهامپۆن بێبه‌ش ده‌بێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، دی برۆین زیانێكی زۆریشی له هه‌ڵبژارده‌كه‌ی دا، كاتێك له یارییه‌كانی پاڵاوتنی مۆندیالی 2018 ناتوانێت له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا به‌رامبه‌ر جێبلتار و بۆسنه یاری بكات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، گومانی دووركه‌وتنه‌وه‌ی دی برۆین له چامپیۆنز لیگ به‌رامبه‌ر بارسێلۆناشی لێ ده‌كرێت كه بڕیاره له 19ـی مانگی دادێ بارسێلۆنا و مانچێسته‌ر سیتی رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه.