وەزیرانی دەرەوەی ئەمریكا و ئێران بۆ وهرگرتنی نۆبڵی ئاشتی كاندید كراون
K24 - ههولێر:
وەزیرانی دەرەوەی ئەمریكا و ئێران بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نۆبێل كاندید كراون و دوای سەرۆك كۆماری كۆڵۆمبیا و سەركردەی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە زۆرترین چانسیان بۆ وەرگرتنی ئەو خەڵاتە ھەیە.
ھەواڵدەری دۆیچە ڤیلەی ئەڵمانیا بڵاویكردەوە، لە رێکەوتی حەوتی ئەم مانگە خەڵاتی ئاشتی نۆبێل لە ئۆسلۆ دەبەخشرێت و جۆن كیری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ وەرگرتنی خەڵاتەكە كاندید كراون، ھەردووكیان رۆڵی سەرەكییان لە بەئەنجام گەیشتنی رێكکەوتنی ئەتۆمی ھەبووە.
ھاوكات خوان سانتۆز سەرۆكی كۆلۆمبیا و تیمۆلێئۆن خیمێز سەركردەی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە كە كۆتاییان بە شەڕی ناوخۆ لە وڵاتە ھێنا، چانسی زۆریان بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نۆبێل ھەیە.