بوومەلەرزەیەک باکووری کوردستانی هەژاند

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24ـی ئەیلولی 2026، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.4 پلەی رێختەر ناوچەکانی باکووری کوردستانی هەژاند. ناوەندی بوومەلەرزەکە رحا بووە و لە دیاربەکر، غازی عەنتاب و مالاتیاش هەستی پێکراوە.

بەپێی زانیارییەکانی دەزگای AFAD و روانگەی کاندلی، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5.4 پلە ناوچەی رحای هەژاند. ئەم بوومەلەرزەیە کاتژمێر 10:40ـی ئەمرۆ بەیانی لە قووڵایی 5.4 کیلۆمەتر لە ژێر زەوی تۆمارکرا.

ناوەندی بوومەلەرزەکە قەزای پینارباشی سەر بە رحا بووە و لە شارەکانی دەوروبەری وەکو ئامەد، غازی ئەنتاپ و مالاتیاش بە هەستی پێکراوە.

 دەزگای AFAD  ئاماژەی بەوەش دا، لێکۆڵینەوەکان لەسەر زیانەکانی ئەم بوومەلەرزەیە بەردەوامە. هەروەها پارێزگاری رحا ئاماژەی بەوەدا، بومەلەرزەکە زیانی گیانی و ماددەی نەبووە.