رەشەبای ماتیو لە ئەمریكا بەردەوامە

بە خێرایی 177 كیلۆمەترە لە كاتژمێرێكدا

K24 - ھەولێر

شاری سێینت ئۆگەستین، لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریكا، یەكێكە لەو شار و ناوچانە كە رەشەبا و زریانی ماتیو لە دوێنێوە تا ئەمرۆ رووی تێكردووە و سەدان ھاووڵاتی لە خانووەكانیان دا گیریان خواردووە.

رەشەباكە بۆتە ھۆكاریی پچڕانی كارەبایی بە لایەنی كەم یەك ملیۆن ھاووڵاتی، ئەوەش بۆ بەھێزیی رەشەباكە دەگەڕێتەوە كە بە خێرایی 177 كیلۆمەتر بووە لە كاتژمێرێكدا.

تەنھا لە فلۆریدا زیاتر لە 4 كەس گیانیان لەدەستداوە و دەیانی دیكەش بریندار بوونە و وێرایی قەتیس مان و گیرخواردنی ھەزاران ھاووڵاتی و داخران و خراپ بوونی رێگە و بانەكان.

كاریگەرییەكانی ئەم رەشەبایەی فلۆریدا بەتایبەت بۆ نزمی ئەو ویلایەتە لە روویی دەریا و گۆرانی كەشەھەواش دەگەڕێتەوە. فلۆریدا یەكێكە لەو ھەرێمانەی لە ماوەی 40 تا 50 ساڵی دیكە مەترسی ژێرئاو كەوتنی لێدەكرێت.