جێگره‌وه‌كه‌ی بان كی مۆن بناسه
به چانسترین كاندیده بۆ ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
ئه‌نتۆنیۆ گوتیریس" متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی مسۆگه‌ر كردووه و به چانسترین به‌ربژێره بۆ شوێنگره‌وه‌ی"بان كی مۆن" ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
"ئه‌نتۆنیۆ گوتیریس" له 30/4/1949 له لیشبۆنه‌ی پایته‌ختی پرتوگال له دایك بووه و هه‌ر له‌و شاره‌ش گه‌وره بووه و خوێندوویه‌تی، فیزیا و ئه‌ندازیاری كاره‌بایی له په‌یمانگای باڵای ته‌كنه‌لۆژیا خوێندووه و له ساڵی 1971 ته‌واوی كردووه.
دوای ئه‌وه، كاری ئه‌كادیمی كردووه و وه‌ك وانه‌بێژ و زمانه‌كانی پرتوگالی و ئینگلیزی و فه‌ڕه‌نسی و ئیسپانی به باشی ده‌زانێت.
له ساڵی 1996 – 2002 به سه‌رۆك وه‌زیرانی پرتوگال هه‌ڵبژێردراوه و له ساڵی 2000 وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپی كاریكردووه و له ساڵی 1999 تا 2005 سه‌رۆكی رێكخراوی "سۆسیالیستی نێوده‌وڵه‌تی" بووه.
"ئه‌نتۆنیۆ گوتیریس" ئه‌ركی نێرده‌ی كاروباری په‌نابه‌رانی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێسپێردراوه و له ساڵی 2005 تا 2015 بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی په‌نابه‌ران له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كاریكردووه.
كاروانی دوور و درێژی سیاسی "ئه‌نتۆنیۆ گوتیریس" له ساڵی 1973 ده‌ست پێده‌كات له‌وكاته‌ی بووه ئه‌ندامی حزبی سۆسیالیستی پرتوگالی و له ساڵی 1992 به سكرتێری گشتی هه‌ڵبژێردرا و پاش سێ ساڵ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان كرا و به سه‌رۆك وه‌زیرانی پوتوگال هه‌ڵبژێردرا.
گوتیریش به هه‌وڵدان بۆ ئه‌ندامه‌تی پرتوگال له یه‌كێتی ئه‌وروپا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داواكاری له‌باربردنی منداڵ ناسراوه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی پرتوگال ئه‌نتۆنیۆ گوتیریس رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به فه‌رمی بۆ پۆستی سكرتیرێ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پاڵێورا.
بڕیاره كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی هه‌فته‌ی ئاینده كۆ ببێته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی گوتیریسی 67 ساڵی وه‌ك سكرتێری نوێی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.