یوڤێنتۆس بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له بۆنۆچی داوایه‌ك له چێڵسی ده‌كات
داواكارییه‌كه‌ی یوڤی زۆر قورسه و چێڵسی بێهیوا ده‌كات

سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی بریتانیا، ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی یوڤێنتۆس ده‌رگای گفتووگۆی بۆ یانه‌ی چێڵسی له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی بۆنۆچی كردۆته‌وه، به‌ڵام مه‌رجێكی قورسی بۆ داناوه.
رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانیا، له چاپی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 8 ئۆكتۆبه‌ری 2016، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی یوڤێنتۆس بۆ ده‌ستبه‌رداربوون له لیۆناردۆ بۆنۆچی به‌رگریكاری یانه‌كه‌یان، داوای 50 ملیۆن یۆرۆ كردووه له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌رداربوون له سیسك فابریگاس.
ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی، راهێنه‌ری چێڵسی له ئێستادا كێشه‌ی هێڵی به‌رگری یانه‌كه‌ی به گوێی سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی چرپاندووه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی راسپاردووه كار بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆنۆچی بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌م نرخ و مه‌رجه ره‌نگه وا له كۆنتی بكات بیر له یاریزانێكی دیكه بكاته‌وه.