به‌هره‌مه‌ندێك بووه بچووكترین یاریزان له مێژووی گه‌ڵاته‌سه‌رای
ته‌مه‌نی 14 ساڵه و له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی یاری ده‌كات

یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای توركیا له یارییه‌كی دۆستانه‌دا له به‌رامبه‌ر یانه‌ی لیفسكی سۆفیای بوڵگاری بچووكترین یاریزانی له مێژووی خۆی تاقی كرده‌وه.
یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای له یاریگه‌ی (جۆرجی ئه‌سپارۆف) له پایته‌ختی بوڵگاریا به دوو گۆڵی بێ‌وڵام له یانه‌ی لیفسكی سۆفیای ئه‌و وڵاته‌ی برده‌وه، گۆڵه‌كانی یانه توركه‌كه له لایه‌ن (حه‌مید ئاڵتنتۆپ و ساری ئۆغڵۆ) تۆمار كران.
له یارییه‌كه‌دا راهێنه‌ر له خوله‌كی 89، سنان جوموشی له یاریگه ده‌رهێنا و مسته‌فا كاپی ته‌مه‌ن 14 ساڵی خسته شوێنه‌كه‌ی، به‌مه‌ش بووه بچووكترین یاریزان له مێژووی گه‌ڵاته‌سه‌رای كه به‌شداری له یارییه‌ك له‌گه‌ڵ تیپی یه‌كه‌م ده‌كات.
هه‌فته‌ی رابردوو، یانه‌ی سێلتیكی سكۆتڵه‌نداش له یارییه‌كی فه‌رمیدا له دژی یانه‌ی هارتس به‌شداری به یاریزانێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵ كرد به ناوی (دێمپلی)، ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و بووه بابه‌تی زۆرینه‌ی میدیاكانی جیهان.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)

.jpg)