مانۆلاس ناوی 5 باشترین هێرشبه‌ر ده‌ستنیشان ده‌كات كه به‌ره‌نگاریان بۆته‌وه
دوای ناوهێنانی 3 هێرشبه‌ر، پاشان باسی كریستیانۆ و مێسی ده‌كات

كۆستا مانۆلاس، به‌رگریكاری دیاری یانه‌ی رۆما، له لێدوانێكدا ناوی باشترین 5 هێرشبه‌ری جیهان ده‌ستنیشان ده‌كات كه به‌ره‌نگاریان بۆته‌وه، دوای ناوهێنانی 4 هێرشبه‌ری ئینجا باسی مێسی ده‌كات.
كۆستاس مانۆلاس كه ئێستا یانه‌ی بارسێلۆنا چاوی تێبڕیوه، له لێدوانێكدا به‌شێوه‌ی ریزبه‌ندی ناوی 5 باشترین هێرشبه‌ر ده‌هێنێت كه رووبه‌روویان بۆته‌وه و به‌مشێوه‌یه ده‌ڵێت: ئیبراهیمۆڤیچ، لویس سوارێز، كه‌ریم بێنزیما، كریستیانۆ رۆناڵدۆ، لیۆنێل مێسی).
كۆستاسی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، به‌رگریكاری ناوه‌ڕاسته، له هاوینی 2014 له یانه‌ی ئۆلمپیاكۆسی یۆنانه‌وه بۆ رۆما گواستراوه‌ته‌وه و یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی یۆنانیشه، له ئێستادا له لایه‌ن یانه‌ی بارسێلۆنا و چه‌ند یانه‌یه‌كی پرێمه‌ر لیگ داخوازی كراوه.