ئیكاردی خیانه‌ته گه‌وره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
ژنێكی به 3 منداڵه‌وه له هاوڕێیه‌كی خۆی زه‌وت كرد و كردییه هاوسه‌ری خۆی

(وان‌دا نارا) ئه‌و خانمه نمایشكاره‌ی كه پێشتر به فه‌رمی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ماكسی لۆپێزی یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنیتنا گرێ دابوو، به‌ڵام ئێستا هاوسه‌ر و خۆشه‌ویستی ماورۆ ئیكاردی هێرشبه‌ری ئینته‌ر میلانه، پێشتریش به‌هۆی ئه‌م كاره‌وه ماڕادۆنا، ئیكاردی به خیانه‌تكار وه‌سف كرد.
ماورۆ ئیكاردی، له دیمانه‌یه‌كی گۆڤاری (سیمپری ئه‌ڤانتی) ئیتاڵیا، باسی ماڕادۆنا ده‌كات و ده‌ڵێت: من گوێ به قسه‌كانی ماڕادۆنا ناده‌م، چونكه كه‌س ئه‌و به پێشه‌وای خۆی نازانێت.
ئیكاردی ده‌شڵێت: میدیاكان هه‌ڵه‌ن كاتێك پێیانوا بێت من (واند نارا)ـم له ماكسی لۆپێزی هاوڕێ و هاونشتیمانی خۆم دزی بێت، به‌ڵكوو ئه‌و به ویستی خۆی منی هه‌ڵبژارد.
ئیكاردی ده‌شڵێت: من په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی هاوڕێیه‌تیم له‌گه‌ڵ لۆپێز هه‌بوو، ته‌نانه‌ت له زۆربه‌ی گه‌شته‌كانیش به‌یه‌كه‌وه بووین، زۆرجار كاتێك گه‌شتی دوورگه‌كانمان ده‌كرد، ماكسی بۆ گه‌شته خێزانییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ (وان‌دا نارا)، بانگهێشتی منیان ده‌كرد، به‌ڵام له كۆتاییه‌كان په‌یوه‌ندییه‌كان باش نه‌بوو.
ئیكاردی ده‌شڵێت: رۆژێكیان له كاتی یه‌كێك له گه‌شته‌كانمان ماكسی لۆپێز هاته لام و رایگه‌یاند كه له (وان‌دا نارا) جیابۆته‌وه، دواتر داهاتووی ئه‌و به من به‌سترایه‌وه و ئێستا ئێمه خۆشه‌ویستی یه‌كترین.
دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئیكاردی و وان‌دا نارا ئاشكرا بوو، زۆرینه‌ی میدیاكانی جیهان ئه‌م ئیكاردیان به خیانه‌تكار و دز وه‌سف كرد.
وان‌دا نارای ته‌مه‌ن 29 ساڵ، ته‌نیا یه‌ك منداڵی له ئیكاردی ته‌مه‌ن 24 ساڵ هه‌یه و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و هێرشبه‌ره‌ی ئینته‌ر میلانیشه، پێشتریش له ماكسی لۆپێزی مێرده‌كه‌ی پێشووی 3 منداڵی به ناوه‌كانی (ڤالێنتینۆ، بێندیكتۆ، كۆنستانتینۆ) هه‌یه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)