ناوی ئه‌م یانه‌یه بزانه كه كه‌مترین ده‌رفه‌ت به یاریزانانی نێوخۆیی ده‌دات
توێژینه‌وه‌یه‌ك له باره‌ی یانه‌كانی 5 خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا راگه‌یاندرا
.jpg)
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌یه‌ك تایبه‌ت به یانه‌كانی 5 خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا (پرێمه‌ر لیگ، بۆندز لیگا، لالیگا، سێریا ئه‌ی و لیگاوه‌نی فره‌نسا) تایبه‌ت به‌و یانانه‌ی كه‌مترین ده‌رفه‌ت به یاریزانی نێوخۆ ده‌ده‌ن و زۆرترین زه‌مینه بۆ یاریزانی ده‌ره‌كی ده‌ره‌خسێنن.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ه‌كه له رۆژنامه‌ی لیكیپی فره‌نسا بڵاو بۆته‌وه، ده‌ركه‌وتووه زۆربه‌ی یانه‌كان زیاتر گرینگی به یاریزانی بیانی و ده‌ره‌كی ده‌ده‌ن و كه‌مترین ئاوڕ له یاریزانه‌كانی هاونیشتیمانی خۆیان ده‌ده‌نه‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، یانه‌ی ئۆدێنزی ئیتاڵیا كه یاریزانێكی عێراقیش یاری بۆ ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی 5 خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا كه‌مترین ده‌رفه‌ت به یاریزانی نێوخۆیی ده‌دات و زۆرینه‌ی یاریزانه‌كانی هی وڵاته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیایه و ته‌نیا 3 یاریزانی ئیتاڵی له یانه‌كه‌ی یاری ده‌كات.
له ساڵی 1995 فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا، ریگه‌ی به یانه‌كانی خوله‌كانی ئه‌ورووپا دا كه به كه‌یفی خۆیان یاریزانی بیانی بگوازنه‌وه.