ناوه‌ندی بڕیار به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی نه‌كرد و به‌جیا كۆبووه‌وه
هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له رێگه‌ی كوڕه‌كانییه‌وه داوایه‌كی ئاراسته‌ی ناوه‌ندی بڕیار كردووه
.jpg)
K24 - سلێمانی:
باڵى زۆرینەى مه‌كته‌بی سیاسی یەکێتى نیشتیمانى کوردستان، بە بێ باڵى ناوەندى بڕیار بە ئامادەبوونى جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێرى گشتیى كۆبووەوە، ئەندامێكی سه‌ركردایه‌تی له باڵی زۆرینه کۆبوونەوەکەی ئه‌مڕۆیان به هه‌وڵێك بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى ناو یەکێتى ناو ده‌بات.
له به‌رامبه‌ردا کادرێکى پێشکەوتووى یەکێتی له باڵى ناوەندى بڕیار، کۆبوونەوەکە به هۆكارێك بۆ قوڵتركردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێو یه‌كێتی ناو ده‌بات، نه‌ك چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
بەر لە بەڕێوەچوونى کۆبوونەوەى ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، باڵى "زۆرینەى مەکتەبى سیاسى"، هه‌وڵه‌كانییان چڕكرده‌وه، بۆ ئەوەى باڵى "ناوەندى بڕیار" بۆ بەشداريكردن له کۆبوونەوەکە رازيبکەن, دوایين هەوڵیش، هیرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کە سەرکردایەتى باڵى زۆرینە دەکات, لە رێگەى کوڕەکانيیەوە بوو, بەڵام سەرجەم هەوڵەکانیان بێئەنجام بوون.