یانه‌ی هه‌ولێر بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی هه‌واڵێكی خۆش راده‌گه‌یه‌نێت
له‌به‌رخاتری یاریزانه كۆچكردووه‌كه‌یان رێگه به هانده‌ران ده‌درێت ئاماده‌ی یارییه‌كه بن

K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر به هۆی سزا داناوه بۆ 3 یاری له نێو یاریگه‌ی خۆی به‌بێ ئاماده‌بوونی هانده‌ران سڕ كراوه، به‌ڵام بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی لێبوردن له‌م سزایه كراوه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، داوایه‌كه‌ی یانه‌ی هه‌ولێری په‌سه‌ند كرد كاتێك داوایان كرد بوو وه‌ك رێزێك بۆ یاریزانه كۆچكردووه‌كه‌یان رێگه به هانده‌ران بده‌ن بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر له به‌رامبه‌ر یانه‌ی كاره‌با ئاماده‌ن بن.
رێبین ره‌مزی، به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه یانه‌ی كاره‌باش ره‌زامه‌ندیان پیشاندا له‌سه‌ر ئاماده‌بووانی هانده‌ران و ده‌شڵێت: سبه‌ی مه‌راسیمێكی تایبه‌ت بۆ ساڵح محه‌مه‌دی كۆچكردوو ساز ده‌كرێت، سه‌رجه‌م یاریزانان و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێری هه‌ردوو یانه به درێسی یاریزانه كۆچكردووه‌كه‌یان دێنه نێو یاریگه و خوله‌كێك ده‌وه‌ستن.
رێبین ره‌مزی گوتیشی: هانده‌ران بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به بلیت دێنه ژووره‌وه، داهاتی یارییه‌كه‌ش بۆ خانه‌واده‌ی ساڵح محه‌مه‌دی كۆچكردوو ده‌بێت، سه‌رۆكی یانه‌ی هه‌ولێریش وه‌ك هه‌ر هانده‌رێكی ئاسایی یه‌كه‌مین كه‌س ده‌بێت كه بلیتی یارییه‌كه بۆ چوونه ژووره‌وه‌ی یاریگه ده‌بڕێت.
یانه‌ی هه‌ولێر سبه‌ی له كاتژمێر 03:00ـی ئێواره به كاتی باشووری كوردستان له یاریگه‌ی فره‌نسۆ هه‌ریری میوانداریی یانه‌ی كاره‌با ده‌كات، هه‌ولێر یه‌كه‌مین یاری خۆی له‌م وه‌رزه به‌بێ ساڵح محه‌مه‌دی یاریزانی كۆچكردوو ئه‌نجام ده‌دات كه هه‌فته‌ی رابردوو به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی له‌ناكاو گیانی سپارد و ماڵئاوایی له ژیان كرد.

ساڵح محه‌مه‌د، یاریزانی كۆچكردووی پێشووی یانه‌ی هه‌ولێر