رۆیشتنی فابریگاس یه‌كلایی بۆته‌وه، به دوای خانوویه‌ك له ئیتاڵیا ده‌گه‌رێت
خێزانه‌كه‌ی فابریگاس وڵامی میدیاكانی ده‌داته‌وه
.jpg)
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی بریتانیا، فابریگاس له جێهێشتنی یانه‌ی چێڵسی نزیك بۆته‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه ئه‌م ناوه‌ڕاستكاره ئیسپانیا به دوای خانوویه‌ك له شاری میلانۆی ئیتاڵیا گه‌ڕاوه، جه‌خت له‌وه‌ش كراوه‌ته‌وه كه سیسك له نزیك یاریگه‌ی سان سیرۆ له ناوچه‌ك به ناوی (كۆمۆ) خانوویه‌كی كڕیوه، به‌ڵام خێزانی ئه‌م یاریزانه بۆچوونێكی جیاوازی له‌سه‌ر ئه‌م ده‌نگۆیانه هه‌یه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 19 ئۆكتۆبه‌ری 2016، رۆژنامه‌ی سه‌نی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه چێڵسی و میلان له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی فابریگاس له گواستنه‌وه‌ی زستانه رێككه‌وتوون و كرینی خانووهكهشی له ئیتاڵیا به نموونه هێناوه‌ته‌وه.
له وڵامی ئه‌م ده‌نگۆیانه، دانیێلا سیمانی خێزانی فابریگاس ده‌ڵێت: ئێمه له مێژه ئه‌م خانووه‌مان كڕیوه، له هه‌ژماری خۆشی له تویته‌ر نووسیویه‌تی: له رۆژگاری ئێستادا به ئاسانی راستییه‌كان دهشێونرێت و چۆنیان بوێت ئاوا میكیاژ بۆ چیرۆكه‌كان ده‌كه‌ن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ماركۆ فاسۆنی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری یانه‌ی میلان له‌گه‌ڵ ماسیملیانۆ میرابێلی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی میلان له یارییه‌كه‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی له پرێمه‌ر لیگ له یاریگه‌ی ستامفۆرد ئاماده بوون و بینه‌ری سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی چێڵسی به‌رامبه‌ر لیسته‌ر سیتی بوون، ئه‌مه‌ش رۆیشتنی ئه‌م یاریزانه بۆ میلان دووپات ده‌كاته‌وه.
فابریگاسی ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له‌وه‌ته‌ی له هاوینی 2014 گه‌ڕاوه‌ته‌وه پرێمه‌ر لیگ 100 یاری بۆ چێڵسی ئه‌نجام داوه، له‌وكاته‌ی كۆنتی جله‌وی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی چێڵسی له ئه‌ستۆ گرتووه له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان ته‌نیا به‌شداری له 5 یاری كردووه.