بە ڤیدیۆ..پێشمەرگە گوندی تیسخراب گەمارۆ دەدات

ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی داعش تەقێندرایەوە

K24 – زەرتك

ھۆشمەند سادق پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "ھێزی پێشمەرگە گوندی تیسخرابی لە بناری چیای زەرتك گەمارۆداوە و پێشڕەوی زیاتر دەكەن بۆ ئەوەی لە ماوەیەكی نزیكدا كۆنتڕۆڵی بكەنەوە".

گوتیشی: "كەمێك پێش ئێستا ھێزەكانی پێشمەرگە ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی داعشیان لەناو گوندەكە تەقاندەوە".

باسی لەوەشكرد: "داعش دەیەوێت لە رێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكرا و بۆمبی چێندراو رێگری لە پێشمەرگە بكەن، بەڵام پێشمەرگە بەردەوامە لە پێشڕەوییەكان".