دوای 24 كاتژمێر گەمارۆدان تیمی كوردستان24 لە نزیك حەمدانیە بە سەلامەتی دەربازبوون

K24 - ھەولێر

دوای ئەوەی دوێنێ لەكاتی رووماڵكردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی مووسڵ تیمێكی كوردستان24، لەگەڵ سوپای عێراق لە دەروازەی قەزای حەمدانیە لەلایەن چەكدارانی داعش گەمارۆدران دوای 24 كاتژمێر گەمارۆكە شكێندرا و تیمی كوردستان24، كە پێكھاتبوون لە ھونەر ئەحمەد، سۆران كامەران، نەوزاد محەمەد. سەباح محەمەد بە سەلامەتی دەربازبوون.

ھونەر ئەحمەد پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند: "ئێوارەی دوێنێ بە مەبەستی رووماڵكردنی ھێرشەكانی سوپای عێراق بۆ ئازادكردنەوە قەزای حەمدانیە لەگەڵ لیوای 36 سوپای عێراق چووینە دەروازەی حەمدانیە، بەڵام كاتێك چەكدارانی داعش سێ ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراویان ئاراستەی سەنگەرەكانی سوپای عێراق كرد و ھێرشیان كرد، ئێمە لەگەڵ ئەو سەربازانی عێراق لەو ناوچەیە گەمارۆیانداین و 24 كاتژمێر لەگەڵ سوپا ماینەوە".

گوتیشی: "ئەمڕۆ سوپای عێراق ھێزێكی زیاتری ناردە ئەو شوێنە و توانرا گەمارۆكە بشكێندرێت، خۆشبەختانە بە سەلامەتی رزگاربووین، تەنھا بەھۆی تەقەكردن لە ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی بەخشی راستەوخۆ زیان بەر ئامێرەكان كەوت".

ھونەر ئەحمەد سوپاسی فەرماندە سەربازییەكانی ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقی كرد كە تا شكاندنی گەمارۆ لەسەریان پەیوەندیان لەگەڵ نەپچڕاندون و خەمخۆریان بوون.