به ڤیدیۆ: پێشمه‌رگه ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی داعش ده‌ته‌قێنێته‌وه
گوندی تیسخراب كۆنترۆڵ ده‌كریت
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به ته‌واوی گوندی "تیسخراب" گه‌مارۆ ده‌ده‌ن و چوارڕێیانی باشیك - به‌رتله كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن.
هۆشمه‌ند سادق په‌یامنێری كوردستان 24 له ده‌وروبه‌ری گونده‌كه‌وه رایگه‌یاند" هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به ته‌واوی گه‌مارۆی گوندهكهیانداوه و رێگه‌ی ده‌رچوونیان له‌و چه‌ند چه‌كدار و ئۆتۆمبیله‌ی داعش گرتووه كه له گونده‌كه‌وه ته‌قه‌یان له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كرد.
له‌و گونده‌دا ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕیژكراوی داعشیان ته‌قاندووه‌ته‌وه و سه‌رقاڵن به ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ی بۆمبڕێژكراوه‌وه كه له ناو گونده‌كه‌دا ماوه‌ته‌وه،هه‌روه‌ها چه‌كدارانی داعش ناو به ناو به هاوه‌ن بۆردوومانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت رێگری له پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه بگرن، به‌ڵام نه‌یانتوانیووه رێگری له‌و هێزانه بكه‌ن.
تا ئێستا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ره‌كانی باكور و باكوری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ پێشمه‌رگه "7" گوندی كۆنترۆڵ كردووه‌ته‌وه و پێشڕه‌وییه‌كانیان به‌رده‌وامه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان تا ئێستا له به‌شێكی سه‌ره‌كی میحوه‌ره‌كان پلانه سه‌ربازییه‌كه‌ی پێشمه‌رگه به ته‌واوه‌تی جێبه‌جێ كراوه و بۆ كۆنترۆڵی ته‌واوی ناوچه‌كانی ناو پلانه سه‌ربازییه‌كه پێشمه‌رگه له پێشڕه‌ویدایه.