بە ڤیدیۆ.. پێشمەرگە بەرە و گوندی فازلیە پێشڕەوی دەكات
K24 - ناوەران
ھێمن حوسێن لە میحوەری ناوەران رایگەیاند: "ھێزەكانی پێشمەرگە لە پێشڕەویدان بەرەو گوندی فازلیە و گەمارۆی گوندەكەیان داوە و دەیانەوێت بچنە ناو گوندەكە".
گوتیشی: "بە گوێرەی زانیارییە ھەواڵگرییەكان ئۆتۆمبلێكی بۆمبڕێژكراو لە نزیك گوندەكەیە بۆ ئەوەی خۆی بە ھێزەكانی پێشمەرگەدا بتەقێنێتەوە، بۆیە ھێزەكانی پێشمەرگە بە ھەستیارییەوە ھەنگاو دەنێن بۆ ئەوەی ئەو ئۆتۆمبێلە بتەقێننەوە و زیان بە پێشمەرگە نەگەیەنێت".
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزی پێشمەرگە لە سێ میحوەرەوە ئۆپەراسیۆنی دەستپێكرد، تا ئێستا ژمارەیەك گوندیان رزگاركردووە، بە گوتەی فەرماندە سەربازییەكان ئەمڕۆ چەند گوندێكی دیكە لە دەستی داعش رزگار دەكەن.