كۆپته‌ری ئه‌پاچی بۆردومانی مۆڵگه‌كانی داعش ده‌كات
بۆ یه‌كه‌مجار له كوردستان 24ه‌وه ببینه
K24 - هه‌ولێر:
هه‌لیكۆپته‌ره جه‌نگییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له جۆری ئه‌پاچی، له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، پاڵپشتی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات و مۆڵگه‌كانی داعش ده‌كاته ئامانج.
دوێنێ، جه‌نه‌رال گاری ڤۆلێسكی، فه‌رمانده‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكا له عێراق، رایگه‌یاند، ئه‌پاچی له ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ به‌كارده‌هێنرێت.
له چواره‌مین رۆژی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه، ئه‌مڕۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، نزیكه‌ی 9 گوندی له رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگاكه كۆنتڕۆڵ كرده‌وه.