به ڤیدیۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراوی داعش ببینه
K24 – هه‌ولێر
ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی بۆمبه‌كراوی داعش كه به خێراییه‌كی زۆره به‌ره‌و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌هات، ته‌قێندرایه‌وه.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی فلفێل چه‌ندین جار ته‌قه له‌و ئۆتۆمبێله ده‌كه‌ن و تا ئه‌وه له دواییدا به چه‌كی میلان ده‌یته‌قێننه‌وه.
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه پاش ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی داعش به به‌رگه‌شت ئاكره‌یی په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند ئه‌مڕۆ هه‌ر له‌م شوێنه‌دا ئه‌وه سێهه‌م ئۆتۆمبێلی بۆمبه‌كراوی داعش بوو كه ته‌قێندرایه‌وه.