مه‌حمود سه‌نگاوی: ئاواره‌كان هه‌ڕه‌شه‌ن له سه‌ر كه‌ركوك
ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كارئاسانییان بۆ ئاواره‌كان كردووه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌حمود سه‌نگاوی فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گه‌رمه‌سێری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند"له چه‌ند جێگه‌یه‌كی ناو شاری كه‌ركوك ته‌قه‌ماوه به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان سه‌رقاڵی گه‌ڕان و پشكنین و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ژماره چه‌كداره‌ی داعشن كه هێشتا ماون و ته‌قه ده‌كه‌ن.
ئه‌و فه‌رمانده باڵایه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له كه‌ركوكه‌وه به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ل كوردستان 24 قسه‌یكرد گوتی" ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر چه‌ند ده‌زگا و بنكه‌یه‌كی ئاسایشی شاره‌كه،به‌ڵام ده‌زگا ئه‌منییه‌كان رووبه‌روویان بوونه‌ته‌وه.
مه‌حمود سه‌نگاوی له باره‌ی چۆنییه‌تی دزه‌كردنی ئه‌و چه‌كدارانه بۆ ناو شاری كه‌ركوك گوتی" ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاره‌كه كارئاسانی زۆریان بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی ئاواره‌كان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بێنه ناو شاره‌وه و هه‌ندێك له‌و ده‌زگا ئه‌منییانه نوسراویان بۆ ئه‌و ئاوارانه كردووه و زۆربه‌شیان خه‌ڵكی ناوچه‌كانی پارێزگای دیاله‌ن.
ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی پێشمه‌رگه له باره‌ی بوونی ئه‌و ئاوارانه له شاره‌كه‌دا گوتی" هه‌تا ئه‌و ئاوارانه به‌و شێوه‌یه بهێنرێنه ناو سه‌نته‌ری شاره‌كانه‌وه ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه زۆره و تا لێره‌بن هه‌ر ئه‌و كارانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.