هێزێكی پێشمه‌رگه له هه‌ولێره‌وه گه‌یشته كه‌ركووك
K24 - هه‌ولێر:
هێزێكی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، له شاری هه‌ولێره‌وه بۆ پاڵپشتیكردنی هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتنه پارێزگای كه‌ركووك.
عه‌مید هه‌ڵۆ نه‌جات، به‌رپرسی ئاسایشی كه‌ركووك رایگه‌یاند، به گه‌یشتنی ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه، مه‌ترسی له‌سه‌ر بنكه‌ی ئاسایشی دۆمێز نامێنێت.
پێشتر ئیدریس ره‌فعه‌ت، به‌رپرسی ئۆپه‌راسیۆنی ئاسایشی كه‌ركووك، تایبه‌ت به كوردستان 24 رایگه‌یاندبوو، ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له به‌رگریكردن له باره‌گای ئاسایش و چاوه‌ڕێی گه‌یشتنی هێز ده‌كه‌ن.
له ئێستاشدا به‌هۆی گه‌یشتنی هێزی پشتیوانی، مه‌ترسی له‌سه‌ر باره‌گای ئاسایشی دۆمێز نه‌ماوه.