هێزێكی پێشمه‌رگه گه‌یشته ناو شاری كه‌ركوك
K24 – هه‌ولێر
هێزی لیوای سێی تایبه‌تی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كوسره‌ت ره‌سوڵ گه‌یشته ناو شاری كه‌ركوك.
پاش ئه‌وه‌ی كه هێرشی چه‌كدارانی داعش له كه‌ركوك له لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌منی و هاووڵاتیانی خۆبه‌خش تێك‌شكێنران و هه‌ندێكیان خۆیان له‌ناو بیناكانی شاره‌كه حه‌شار داوه ته‌قه له هاووڵاتیان ده‌كه‌ن، هێزی لیوای سێی تایبه‌تی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته ئه‌و شوێنه‌ی كه چه‌كداران ته‌قه له خه‌ڵك ده‌كه‌ن.