هه‌ڵوێستی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئه‌مرۆ
K24 – هه‌ولێر
رێبوار تاڵه‌بانی سه‌رۆك ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت گوتی له‌وانه‌یه به‌هۆی رووداوه‌كانی ئه‌مڕۆی شاری كه‌ركوك، ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه زووتر ده‌ستپێبكرێت.
تاڵه‌بانی به كوردستان24 رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی كه ئه‌مرۆ له كه‌ركوك روودا، پلانێكی پێشوه‌خت بوو و له سه‌ره‌تادا له ناوچه‌كانی باشووری كه‌ركوك ده‌ستیان پێكرد و پلانێكی هاوبه‌شیان هه‌بوو.
گوتیشی 95% ره‌وشی شاری كه‌ركوك كۆنترۆڵ كراوه و ئه‌وه‌ی دوبزیشی ته‌واو بوو و ره‌وشه‌كه به ته‌واوه‌تی له ژێر كۆنترۆڵ دایه.
له‌باره‌ی كه‌ڵك وه‌رگرتنی چه‌كدارانی داعش له‌و ئاوارانه‌ی بۆ ناو كه‌ركوك هاتوون گوتی شه‌ش مانگ پێش ئێستا له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی ناوچه‌كانی رزگاركراو درا، به‌ڵام پرۆسه‌كه زۆر به هێواشی به‌ڕێوه‌چوو.
رێبوار تاڵه‌بانی له‌باره لێپرسینه‌وه له‌و به‌رپرسانه كه كه‌مته‌رخه‌م بوون گوتی به دڵنیاییه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا لێكۆڵینه‌وه ده‌كات، به‌ڵام جاری شه‌ڕی حه‌ویجه له پێشه.