"چه‌كدارانی داعش له هه‌موو شوێنه‌كانی كه‌ركووك گه‌مارۆدراون"
له "ترسی پێشمه‌رگه" چه‌كدارانی داعش خۆیان له مزگه‌وتێك حه‌شارداوه
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا و ناحییه‌كانی كه‌ركووك رایگه‌یاند، ئێستا داعش له چه‌ند شوێنێكی كه‌ركووك خۆیان حه‌شارداوه و هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ش به دوایاندا ده‌گه‌ڕێن.
له بارچه‌ی ژماره‌ی چه‌كدارانی داعش، كه په‌لاماره‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، عه‌مید سه‌رحه‌د رایگه‌یاند، چه‌كداره‌كان خۆكوژیی په‌لاماره‌كه‌یان ئه‌نجامداوه و به پیلانێكی تۆكمه‌وه هاتبوون.
عه‌مید سهرحهقد باس له‌وه ده‌كات، ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ په‌لاماری كهركووكیانداوه سه‌رجه‌مییان بیانی بوون و تازه هاتبوونه شاره‌كه، به‌ڵام له‌لایه‌ن شانه نووستووه‌كانی داعشه‌وه هاوكاری كراون.
عه‌قد دانیال، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی فریاكه‌وتنی كه‌ركووك، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به كوردستان 24ی راگه‌یاند، په‌لاماره‌كه‌ی داعش، تێكشكێندراوه و ئێستاش چه‌كداران "له ترسی پێشمه‌رگه" خۆیان له مزگه‌وتێكدا حه‌شارداوه.
عه‌قید دانیال راشیگه‌یاند، پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك، ره‌چاوی پیرۆزییه‌كانی مزگه‌وت ده‌كه‌ن و نایانه‌وێت هه‌ڵبكوتنه سه‌ر مزگه‌وته‌كه، چه‌كدارانیش داعش‌یش ئه‌وه‌یان قۆستووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرانی كوردستان 24، له زاری هسهرچاوه ئه‌منییه‌كانه‌وه رایگه‌یاند، نزیكه‌ی 4-5 چه‌كداری داعش ماون، ئه‌وانیش خۆیان له دوو شوێنی كه‌ركووك حه‌شارداوه.