شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا: ئه‌وه‌ی دوای 19ی 6 هاتبێته كه‌ركووك تیرۆریسته
"ئاواره‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی متمانه نین"
K24 - هه‌ولێر:
شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا، په‌رله‌مانتاری عێراق رایگه‌یاند، ناكرێت چیدیكه به هه‌ست و سۆزه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسی ئاواره‌كاندا بكرێت، ئه‌وه‌ی دوای 19/6 وه‌ك ئاواره هاتبێته كه‌ركووك، ئاواره نییه و تیرۆریسته.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، تا به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوارانه‌دا بكرێت، ده‌بێ هه‌موو رۆژێك چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌بین، رۆڵه‌كانی كه‌ركووك خه‌ڵتانی خوێن بن و ئه‌و جۆره رووداوانه دووباره ببنه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره راشیگه‌یاند، نابێت له‌مه‌ودوا له‌ژێر هه‌ست و سۆز و عاتیفه مامه‌ڵه بكرێت، ده‌بێت ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی هاتوونه نه‌مێنێت.