به ڤیدیۆ: چه‌كدارانی داعش له‌ناو كۆڵانه‌كانی كه‌ركوك سه‌ریان لێشێواوه
چاوساغهكهیان ببینه چۆن رێنماییان ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
كامێرایه‌كی چاودێری ماڵان له گه‌ڕه‌كێكی شاری كه‌ركوك وێنه‌ی زیاتر له 10 چه‌كداری داعشی تۆمار كردووه كه شه‌وی رابردوو له‌ناو كۆڵانه‌كاندا ده‌سوڕێنه‌وه و به‌دوای ده‌ریچه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕین بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان رزگار بكه‌ن، پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی شاری كه‌ركوك و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی خۆبه‌خشی شاره‌كه‌وه پیلانی هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر شاره‌كه شكستیهێنا و ژماره‌یه‌كی زۆری ئه‌و چه‌كدارانه‌یان كوشتوو و ئه‌م چه‌ند چهكدارهیان هه‌ڵاتوون و له كۆڵانه‌كاندا گیریانخواردووه..
ئه‌وه‌ی كه له‌م ڤیدیۆیه‌دا به‌رجه‌سته و سه‌رنجڕاكێشه، به جلوبهرگهكانییهوه دیاره، دانیشتوویهكی شاره‌كه بووه‌ته چاوساغی چه‌كدارانی داعش و بۆ خۆیشی چه‌كێكی پێیه و پێش چه‌كداره‌كان كه‌وتووه و رێنماییان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له شاره‌كه ده‌ربچن، یان شوینێك بۆ شاردنه‌وه‌یان بدۆزێته‌وه.
وادیاره به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئابلۆقه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان توندتر بووه و كۆنترۆڵكردنی ره‌وشه‌كه نزیك بووه له كۆتایی، چاوساغهكهشیان سه‌ری لێشێواوه و چه‌كدارانی داعش له‌م سه‌ری كۆڵان بۆ ئه‌وسه‌ری كۆڵان ده‌بات و ده‌هێنێت، تا ئه‌وه‌ی له‌م كوڵانه بۆ كوڵانێكی تر ده‌چن و له‌به‌ر چاوی كامێرا بزر ده‌بن.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك به ماڵپه‌ڕی كوردستان24 رایگه‌یاند" له‌پاش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی هوتێل جیهاد كه تا دره‌نگانێكی شه‌وی رابردوو له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كان و خه‌ڵكی شه‌ره‌كه‌وه چه‌كدارانی داعش گه‌مارۆدرابوون، به‌ڵام پاش كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی هوتێله‌كه ته‌نیا ته‌رمی چه‌كدارێك به‌جێماوی دۆزراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش به برینداری هاتۆته خواره‌وه و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه مردووه، هه‌روه‌ها "5" چه‌كی كلاشینكۆف و قه‌ناسێك له شوێنه‌كه به‌جێماوه، ئه‌مه‌ش گومانی ئه‌وه دێنێته ئاراوه كه جگه له‌و چه‌كدارانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كه‌وه هاتبوون خه‌ڵكی دیكه‌ش له شانه نوستووه‌كانی داعش هاوكاریان بوون و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه به‌ر له‌وه‌ی چه‌كداره‌كان بگه‌نه ئه‌و باڵه‌خانانه له لایه‌ن عه‌ره‌به‌كانی ناو شاره‌كه‌وه ئه‌و باڵه‌خانه و پێگانه‌ی شه‌ڕیان تێدا ده‌كرد ئاماده‌كارییان تێدا كردبێت و كۆنترۆڵ كرابن، چونكه ژماره‌ی چه‌كه دۆزراوه‌كانی ناو ئه‌و هوتێله و بوونی یه‌ك ته‌رمی چه‌كدارانی داعش ئه‌گه‌ری ئه‌وه زیاتر ده‌كات.
وه‌ك له ڤیدیۆكه‌شدا روونه چه‌كداره‌كانی گه‌ڕه‌كه عه‌ره‌ب نشینه‌كانی دیكه‌ی شاره‌كه‌ش هاوكاری ئه‌و چه‌كدارانه‌یان كردووه و بوونه‌ته چاوساغیان و به دوای ده‌ریچه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێن بۆ ده‌رچوون، دوای ئه‌وه‌ی پیلانه‌كه‌یان شكستیهێنا.