به ڤیدیۆ: لاشه‌ی چه‌كدارانی داعش له میحوه‌ری باشووری رۆژئاوای كه‌ركوك ببینه
هه‌موویان كوژراون و چوار ئۆتۆمبێلێشیان ته‌قێندرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری باشووری رۆژئاوای كه‌ركوك هێرشێكی چه‌كدارانی داعش تێك ده‌شكێنن و به كوشتنی ته‌واوی چه‌كدارانی به‌شداری ئه‌م په‌لاماره، چوار ئۆتۆمبێلیشیان تێك ده‌شكێنن.
چه‌كدارانی داعش كاتژمێر 6:00 ئه‌مڕۆ شه‌ممه هێرشیان كرده سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری باشووری رۆژئاوای كه‌ركوك و سه‌د مه‌تر نزیكی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ببوون.
به‌پێی وێنه‌كانی كوردستان24 ئه‌وه‌ی له شوێنی شه‌ڕه‌كه به‌جێ ماوه لاشه‌ی زیاتر له 10 چه‌كداری داعش و چوار ئۆتۆمبێلی تێكشكاویانه. هه‌ندێ له چه‌كدارانی داعش خۆیان ته‌قاندوووه‌ته‌وه كه پارچه پارچه بوونه.
تێكشكاندنی هێرشی ئه‌مڕۆی چه‌كدارانی داعش له باشووری رۆژئاوای كه‌ركوك له لایه‌ن هێزه‌كانی پیشمه‌رگه له كاتێك دایه كه هێزه ئه‌منییه‌كان و پێشمەرگە له باشووری كه‌ركوك راوه‌دوونانی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش ده‌كه‌ن كه دوێنێ رۆژی هه‌ینی دزه‌یان كردبووه ناو شاری كه‌ركوك و پاش شكستی پیلانه‌كه‌یان، هه‌ندێكیان بۆ ناوچه‌كانی خوارووی كه‌ركوك رایانكردبوو.