به ڤیدیۆ: چه‌كداره هه‌ڵاتووه‌كانی داعش كوژران
پێنج چه‌كدار بوون
K24 – هه‌ولێر:
5 چه‌كدارای داعش كه له هێرشه‌كه‌ی دوێنێی سه‌ر شاری كه‌ركووك هاتبوونه ناو شاره‌كه،ئه‌مڕۆ له‌وكاته‌ی ویستوویانه رابكه‌ن و له كه‌ركووك بچنه ده‌ره‌وه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی كه‌ركووك و پێشمه‌رگه‌وه گه‌مارۆدران و سه‌رجه‌میان كوژران.
یه‌كێك له‌و كارمه‌نده ئه‌منییانه‌ی كه‌ركووك كه ئێستا به‌شداره له‌و گه‌مارۆدانه‌ی چه‌كداره هه‌ڵاتووه‌كانی داعش له خوارووی كه‌ركووك رایگه‌یاند" ئێستا ئه‌و چه‌كدارانه له گه‌مارۆی هێزه ئه‌منییه‌كاندان و توانیوومانه "4" له‌و چه‌كداره هه‌ڵاتووانه‌ی داعش بكوژین و یه‌كێكیشیان خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه.
هونه‌ر ئه‌حمه‌د په‌یامنێری كوردستان 24 له‌گه‌ڵ ئه‌و هێزه ئه‌منیانه‌دا وێنه‌كانی ئه‌و كێوماڵه‌ی بۆ شاشه‌ی كوردستان 24 گواسته‌وه،له وێنه‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت له هه‌موو لایه‌كه‌وه هێزه ئه‌منییه‌كان چوارده‌وری ئه‌و چه‌كداره هه‌ڵاتووانه‌یانداوه و سه‌ره‌نجام هه‌موویان ده‌كوژن.