بە ڤیدیۆ..لە كەركووك چەندین چەكداری دیكەی داعش كوژران
K24 – كەركووك
ھونەر ئەحمەد پەیامنێری كوردستان24 لە باشووری كەركووك رایگەیاند: "ئۆپەراسیۆنی ھێزە ئەمنییەكانی كەركووك و پێشمەرگە بەردەوامە بۆ لەناوبردنی ئەو چەكدارانەی داعش كە ھاتبوونە نێو شاری كەركووك و تەرمی ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش لەبەر دەستی ھێزە ئەمنییەكان دایە".
عەمید سەرحەد قادر بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك بە كوردستان24 گوت: "ئەو داعشانەی دەیانویست رابكەن ژمارەیان 11 چەكداربوو ھەموویان كوژران، بە وێنەكانیان دیارە كە چەكداری بیانی بوون".
گوتیشی: "زانیاریمان ھەیە كە سێ چەكداری دیكەی داعش بۆ گوندێك رایانكردووە ئێستا بەدوای ئەوانەوەین بۆ ئەوەی لەناویان ببەین".
بەرەبەیانی دوێنێ ژمارەیەك چەكداری داعش دزەیان كردە نێو شاری كەركووك و پەلاماری چەند دامو دەزگایەكی حكومیاندا، بەڵام ھێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگە و خەڵكی كەركووك لێیان ھاتنە دەست و رێگەیاننەدا ئامانجەكەیان بپێكن.