بە ڤیدیۆ..دیمەنەكانی پەلاماردانی گەڕەكێكی كەركووك و كوژرانی چەكدارانی داعش
K24 – كەركووك
گەڕەكی تسعین یەكێكە لەو گەڕەكانەی شاری كەركووك كە دوێنێ چەكدارانی داعش لەوێ پەلاماری چەند دامودەزگایەكیانداوە.
ھونەر ئەحمەد پەیامنێری كوردستان24 لە گەڕەكی تسعین رایگەیاند: "ھێزە ئەمنییەكان و پێشمەرگە ھێشتا لەو گەڕەكە بەدوای چەكدارانی داعش دەگەڕێن، دەیانەوێت بە تەواوی كۆتایی بە جموجۆڵەكانی داعش بێنن".
یەكێك لە كارمەندانی ھێزە ئەمنییەكان بۆ كوردستان24 گوتی: "ئێستا بارودۆخی كەركووك بە تەواوی كۆنتڕۆڵكراوە، دوێنێ لێرە شەڕێكی سەختكرا".