هێرشی پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر داعش ده‌ستیپێكرد
ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ به‌رده‌وامه
K24 – هه‌ولێر:
كه‌مێك پێش ئێستا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ری باشیك له باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری موسڵه‌وه هێرشێكی به‌رفراوانی بۆ سه‌ر مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی داعش ده‌ستپێكرد.
هێرشه‌كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵدایه كه له 17-10-2016 هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ره‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵات و باكووری شاره‌كه‌وه ده‌ستیان پێكردووه و تا ئێستا توانیوویانه رووبه‌رێكی فراوانی خاك و ژماره‌یه‌ك گوند له‌و سنورانه كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه.
هێرۆ مه‌ولوودی په‌یامنێری كوردستان 24 له میحوه‌ری باشیك دیداری له‌گه‌ڵ ئه‌و پێشمه‌رگانه‌دا سازكرد كه له دوو قۆڵی میحوه‌ری باشیكه‌وه كه‌مێك پێش ئێستا ده‌ستیان به هێرش كردووه و به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه قسه‌یان ده‌كرد و رایانگه‌یاند" له پێشڕه‌وی به‌رده‌وامن بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و گوند و ناوچانه‌ی له چوارچێوه‌ی پلانی سه‌ربازی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دایه و ئازادیان ده‌كه‌نه‌وه.
له‌و هێرشه‌دا فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا به‌شدارن و به چڕی مۆڵهگهكانی داعش بۆردوومان ده‌كه‌ن و له ئاسمانه‌وه پاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كه‌ن.
هاوشانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان هێزه عێراقییه‌كانیش له باشوور و باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌كه‌وه ژماره‌یه‌ك گوند و شارۆچكه‌یان كۆنترۆڵكردووه‌ته‌وه.
هێرشه‌كانی ئه‌مڕۆی پێشمه‌رگه بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی چه‌ند گوند و ناوچه‌یه‌كه له میحوه‌ری باشیك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه له دوو رۆژی رابردوودا پێشڕه‌وییه‌كان له‌و میحوهرانهوه ده‌ستیپێكردبوو.
كوردستان 24 به ووردی روومالی پێشڕه‌وی و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات و له میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕدا په‌یامنێران و تیمه‌كانی هاوشانی پێشمه‌رگه زانیارییه‌كان ده‌گوازنه‌وه.