سوپاسالاری پێشمەرگە: لە دوولاوە پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنی دەستپێكرد

K24 – ناوەران

تەیفور محەمەد پەیامنێری كوردستان24 لە بەرەكانی شەڕ رایگەیاند: "ھێرشی پێشمەرگە لە میحوەری ناوەران دژی داعش دەستیپێكرد".

فەریق جەمال ئیمینكی سوپاسالاری پێشمەرگە بە كوردستان24 گوت: "كاتژمێر 6:30 ھێرشی ھێزی پێشمەرگە بە ھەردوو ئاراستەی رۆژھەڵات و رۆژئاوای باشیك دەستیپێكرد و پێشمەرگە لە پێشڕەویدایە".