بە ڤیدیۆ: كچانی زێره‌ڤانی له به‌ره‌كانی جه‌نگ په‌یامێك بۆ ژنانی كوردستان ده‌نێرن
K24 – هه‌ولێر
كچانی پێشمه‌رگه له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ له میحوه‌ری باشیك په‌یامێك بۆ خه‌ڵكی كوردستان، به‌تایبه‌تی بۆ كچان و ژنان ده‌نێرن.
ئه‌م كچانه له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆن به رێگه‌ی شاشه‌ی كوردستان24 به‌شداریكردنیان له پاراستنی وڵات راده‌گه‌ینن كه شان به شانی برا پێشمه‌رگه‌كانیان به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ بوونه و ده‌ڵێن به‌رگری له كوردستان ته‌نیا ئه‌ركی پیاو نییه به‌ڵكو هه‌موو ئافره‌تێك ده‌توانێت به‌شداری بكات و خۆشحاڵی خۆشیان بۆ به‌شداریكردن له‌م ئه‌ركه پیرۆزه ده‌رده‌بڕن.