فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی: شه‌ڕی دژی داعش وەك شه‌ڕی دوو ده‌وڵه‌ته
K24 – هه‌ولێر
فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی له میحوه‌ری باشیك راده‌گه‌یه‌نێت شه‌ڕی دژی داعش وەك شه‌ڕی دوو ده‌وڵه‌ته و له‌گه‌ڵ دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی شه‌ڕكه‌ری تاوانبار به‌ره‌وڕووین.
حوسێن یه‌زدانپه‌نا به كوردستان24 رایگه‌یاند پێشمه‌رگه به ئازایه‌تی، چاونه‌ترسی، لێهاتوویی، گیانبازی و باوه‌ر به مافێكی ره‌وا به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی ئه‌م دوژمنه زاڵه.
گوتیشی ئه‌و شوێنه‌ی ئیستا تێداین تا رۆژی 20 ئه‌م مانگه به ده‌ست داعشه‌وه بوو و پێشبینی ده‌كات ته‌واوی ناوچه‌كانی دیكه رزگار بكرێن كه له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆن ده‌ستنیشانكراون.